نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ترەمپ بۆ یەكەمجار دان بەوەدا دەنێت بایدن هەڵبژاردنەكەی بردۆتەوە

ترەمپ بۆ یەكەمجار دان بەوەدا دەنێت بایدن هەڵبژاردنەكەی بردۆتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، بایدن بردییەوە، ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە هەڵبژاردندا ساختەكاری كراوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردووە، “تەنانەت ڕێگەیان بە چاودێرانی كۆمارییەكان نەداوە بچنە شوێنی جیاكردنەوەی دەنگەكان و كۆمپانیای ئەهلی دۆمینیۆنیش كە ئەركی جیاكردنەوەی دەنگەكانی پێسپێردرابوو، سەر بە كەسێكی چەپی توندڕەوە”.

سەرۆكی ئەمریكا دواتر لە جریوەیەكی تردا ڕایگەیاندووە، هیچ شتێكی قبوڵنەكردووە و سازش ناكات، بایدن تەنها لە چاوی میدیای ساختەوە سەركەوتووە، نوسیویشیەتی، “ڕێگەیەكی دوورمان لەپێشە، ئەنجامی هەڵبژاردن دزراوە”.

لەدوای هەڵبژاردنی 3 ی تشرینی دووەم و جیاكردنەوەی دەنگەكان ترەمپ بە بەردەوامی باسی لە ساختەكاری لە پڕۆسەكەدا كردووە و تائێستا ئامادە نییە بە فەرمی سەركەوتنی ڕكابەرەكەی قبوڵ بكات.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *