نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / جیهاندۆزەرەوەی ڤاکسینی فایزەر، وادەی ئاسایی بوونەوەی ژیان ڕادەگەیەنێت

جیهاندۆزەرەوەی ڤاکسینی فایزەر، وادەی ئاسایی بوونەوەی ژیان ڕادەگەیەنێت

ئوگور شاهین، زانای دیاری ئەڵمانی بەڕەگەز تورک، دەڵێت؛ ڤاکسینە نوێکە جوڵە دەداتەوە بە ژیان لە جیهان دا، بەڵام زستانێکی سەختیشمان لەبەردەمدایە.

شاهینی تەمەن 55 ساڵ و هاوسەرەکەی، ئۆزلام توریجی تەمەن 53 ساڵ، هەواڵێکی دڵخۆشکەریان بە گوێی جیهاندا دا، بەکاریگەری ئەو ڤاکیسنەی کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆتیک، هاتۆتە بەرهەم کە کوتانێکی کاریگەرە و دەرکەوتە باشەکانی بەزیاتر لە سەدا 90 لەتاقیکردنەوە پزیشکییەکان خەمڵێنراوە .

ئوگور شاهین، هاوسەرۆک و دامەزرێنەری کۆمپانیای بایۆکیمیای بایۆتیک، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سکای نیوز، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات ڤاکسینەکە لە ناوەڕاستی مانگی 12 لە بەریتانیا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

جەختی کردەوە، دەستخستنی ڤاکسینەکە، پەیوەستە بەو مۆڵەتانەی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دراوە بۆ کوتان، بۆیە سەرەتایترین بەروار بۆ گەیشتنی ڤاکسین ناگاتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

بە وتەی ئەو زانا ئەڵمانییە، لەگەڵ دابەشکردنی ڤاکسینەکاندا گۆڕانکارییەکی یەکجارەکی ڕوونادا و هۆشداریشی دا لەزستانێکی سەخت بۆ توشبوونی زیاتری هاووڵاتیان بە ڤایرۆسەکە .

شاهین دەڵێت؛” تا بەدۆخی ئاسایی بوونەوە دەگەین زستانێکی سەختمان لەپێشە، لەکۆتایی تاقیکردنەوەکانی سەلامەتی و پەسەندکردنی ڤاکسینەکەداین لەلایەن حکومەتەکانەوە، تا ئەو کاتە باشترین شت کە کەسێک دەتوانێت ئەنجامی بدات ئەوەیە دەمامک ببەستێ و دووری کۆمەڵایەتی بپارێزێت.

شاهین جەختدەکاتەوە، لەسەر بەستنی دەمامک و خۆبەدوورگرتن لە تێکەڵاوی و قەرەباڵغی مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لەشوێنە داخراوەکاندا .

ئوگور شاهین پێشبینی دەکات کە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوودا ژیان لە بەریتانیا و ئەوروپا و ئەمریکا بە تەواوی ئاسایی بکرێتەوە.

ئەم زانا ئەڵمانییە، لە تەمەنی ٤ ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەکەی تورکیایان بەرەو ئەڵمانیا جێهێشتووە .

ساڵی 1993 دکتۆرای لە پزیشکی لە زانکۆی سارلاند وەرگرتووە.

شاهین و ئۆزلام توریج، ساڵی 2001 کۆمپانیایەکیان دامەزراند و ساڵی دواتر هاوسەرگیریان کر ووە.

ساڵی 2008 کۆمپانیای بایۆتێکیان دامەزراند و هەر لەو ساڵەدا یەکەم کۆمپانیایان بە زیاتر لە 1 ملیار دۆلار فرۆشتەوە.

لە سەروەختی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناشدا بۆ دەسختستنی ڤاکسین، کۆمپانیاکە 500 کارمەندی خستەسەرکار بۆ کارکردن لەسەر چەند پێکهاتەیەکی شاراوە بۆ دۆزینەوەی ڤاکسین، لە مانگی ئازاریشدا لەلایەن کۆمپانیای فایزەری ئەمریکایی و کۆمپانیایەکی تری چینییەوە پشتگیری کرا .

دوای کەمتر لە نۆ مانگ، ئەم دوو هاوسەرە، یەکەمین دوو کەس بوون کە هیوایەکی ڕاستەقینەیان بە جیهان بەخشی سەبارەت بە کۆتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە خەڵک

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *