نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بە سێ مەرج دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بە سێ مەرج دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سێ مەرجی بۆ سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داناوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیدا، بەڵام دەشڵێت: “کردار شەرتە”. 

سەعید خەتیب زادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: “رێکەوتنی ئەتۆمی بەرهەمی دانوستاندنی نێوان ئێران و وڵاتانی دیکە بوو، ئێمە چەندینجار گوتوومانە، ئەوە لە رابردوودا روویداوە و جارێکی دیکە گفتوگۆی لەسەر ناکەینەوە”.

 خەتیب زادە زیاتر دەڵێ: “ئیدارەی خۆبەزلزانی ئەمریکا، لە پابەندییە یەکلاکەرەوەکانی لە رێککەوتنی ئەتۆمی و بڕیاری 2231، پاشەکشەی کرد و بەوەش زیانی زۆر و گەورەی بە گەلی ئێران گەیاند”. ئەو رووی دەمیکردە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا و گوتی “هەر ئیدارەیەک ئەگەر بیەوێت ئاراستەکە بگۆڕێت، دەبێ راستییەکان لەبەرچاو بگرێت. گرنگترین بەڵێنیش بۆ هەموو لایەنەکانی دیکە هەڵگرتنی سزاکان بوو” کە ئەمریکا جارێکی دیکە سەپاندییەوە.

 لەبارەی ئاراستەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان تاران و واشنتن، لە سەردەمی بایدن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، ئیدارەی ترەمپ “رێیەکی زۆر هەڵەی گرتەبەر لە چەند ساڵی رابردوودا.. هیچ شتێک جگە لە زمانی ئاشتی و رێزگرتن لە کەسایەتییەکەی، سوود بەگەلی ئێران ناگەیەنێت”، ئاماژەی بەوەداوە “هەلێک هەیە بۆ ئەوەی واشنتن لەو ساختەچی و مایەپووچانە دووربکەوێتەوە، کە راوێژ بە ئیدارەی ئەمریکا دەدەن”. 

گوتەبێژە ئێرانییەکە سێ مەرجی بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ واشنتن دەستنیشانکردووە، ئەو دەڵێ: “سێ گۆڕانکاری گرنگە ئەگەر هیچی دیکە روونەدات، یەکەمیان گۆڕینی هزر و بڕوای بڕیاردروستکەرانی ئەمریکا، دووەمیان گۆڕینی گوتار و زمان بەرامبەر گەلی ئێران و سێیەمیان، گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاشەکشە لەرێی هەڵە و قەرەبووکردنەوەی سیاسەتە چەوتەکان”.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *