
نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و تێیدا ئاشكرای كرد كە بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكومەت بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە.
بەپێی ئەو ڕوونكردنەوەیە كە ئەمڕۆ شەممە ٧ی ١١ی ٢٠٢٠ بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە: ”ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاو دەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە“.
ئەوەش ئاشكرا كراوە: ”بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی“.