به‌هۆى تێگه‌یشتن له راستیه‌كانى پشت فریودان و به‌كارهێنانى لاوان و منداڵان، ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، ده‌ستبه‌رداربوون و وازهێنانیان له هاوكاریكردن و ئه‌ندامێتى ریزه‌كانى په‌كه‌كه راگه‌یاند.
موحسین عه‌بدوڵا هاووڵاتى و دانیشتووى سنوورى پێنجوێن، راگه‌یاند: به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه‌وه، ژیان له ژماره‌یه‌كى زۆر له گونده‌كان و ناو سه‌نته‌رى پێنجوێن ناخۆش بووه، ئه‌وان ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه سیاسى و ئابوورییه‌كانیان، دروشمى نه‌ته‌وه‌ییان هه‌ڵگرتووه، ڕاستییەکەی وا نییه و ئێمه ئێستە به‌باشى له‌نیه‌ته‌كانى پشت بوونى ئه‌و حزبه له سنووره‌كه‌مان تێگه‌یشتووین.
زیاتر گوتی: ساڵانێكى زۆره، په‌كه‌كه له‌م ناوچه‌یه به‌ئاشكرا و نهێنى هه‌وڵى فریودان و له‌خشته‌بردنى لاوان و منداڵه‌كانیان داوین، به‌شێكیان تا ئێستە له قه‌ندیلن و له‌وێشه‌وه شه‌ڕى باكوور و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتیات پێ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان به‌كوشت داون.
برازایەکی ئەو هاووڵاتییەی پێنجوێن دواى بردنى بۆ قه‌ندیل كوژراوە و كاتێك له پێنجوێن داواى هێنانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ییان كردووە، ژمارەیەکی کەسی نەناسراو داواكه‌یان ره‌ت کردوونەتەوە، وەک خۆی دەڵێ: ئه‌وە دوو ساڵه ته‌رمه‌كه‌یان بۆ نه‌هێناوینه‌ته‌وه، بۆیه بڕیارمان دا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و حزبه بین.
هروەها خدر سۆفى کە یه‌كێكى ترە لەو هاووڵاتییانەی وازهێنانیان له په‌كه‌كه راگه‌یاندووه، بە “وشه”ی ڕاگەیاند، له ماوه‌كانى رابردوودا هاوكاریى زۆرى په‌كه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئێستە هیچ پێوه‌ندییه‌كیان به‌و حزبه‌وه نه‌ماوه.
گوتی: به‌نیازین بچینه ریزه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، چونكه ئه‌مه حزبێكى نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك په‌كه‌كه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، له‌م سنووره تا ئێستە ژماره‌یه‌كى زۆر منداڵ و لاو فریودراون و پاسه‌وانى و شه‌ریان پێ ده‌كه‌ن، سه‌ركرده‌كانیشیان له قه‌ندیله‌وه هه‌وڵ بۆ بەدیهێنانی مه‌رامى تایبه‌تی خۆیان دەدەن.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، ناوچه‌یه‌كى سنوورییه، ژماره‌یه‌كى زۆر باره‌گاى په‌كه‌كه له‌ناو سه‌نته‌رى پێنجوێن و زۆربه‌ى گونده سنووریه‌كانى ناوچه‌ى چه‌مى شلێر بە نهێنی هەن، سەرئێشە و بێزارییان بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.