نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرکردەیەکی یەکێتی: ئەگەر پەکەکە بە شەڕ، كێشەكانی یەكلا بكاتەوە، هەڵەیەکی گەورە دەکات.

سەرکردەیەکی یەکێتی: ئەگەر پەکەکە بە شەڕ، كێشەكانی یەكلا بكاتەوە، هەڵەیەکی گەورە دەکات.

ڕەوەند مەلا مەحموود: ”پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان هەن و ناکرێت بیر لەوە بکەنەوە کێشەکانیان بە شێوازێک چارەسەر بکەن كە زیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەبێت، بە تایبەتیش كە پەکەکە دۆخی واقیعیی باشووری کوردستان دەزانێت، ئەوان باش دەزانن ئەم بەشەی کوردستان، دەسەڵاتی کوردی تێیدا باڵادەستە. پەکەکە بۆ ئەوە دروست نەبووە دەسەڵاتی کوردی بگۆڕێت، بەڵکوو بۆ ئەوە دروست بووە بەرگری لە کوردەکانی باکوور بکات تاوەكوو نەھێڵێت بچەوسێنرێنەوە“.

ڕەوەند مەلا مەحموود بە گوتی: ”باوەڕ ناکەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەکەکە بیر لە شەڕی ناوخۆ بکەنەوە، چونکە ھەردوو لامان ئەزموونی شەڕی ناوخۆمان بینیوە، ئێستا وڵاتەکەمان لە قەیرانێکی ئابووریی سەختدایە و پەتای كۆرۆنا بڵاو بۆتەوە، ھەروەھا میللەتەکەمان چاوەڕێی شەڕ ناکات“.

هۆشداریشی بە پەكەكە دا و رای گەیاند: ”ئەگەر پەکەکە لەو شاخەوە بیر لەوە بکاتەوە بە شەڕ کێشەکانی یەکلایی دەکاتەوە، ھەڵەیەکی گەورە دەکات، چونکە شەڕ ھیچ دەرئەنجامێكی نییە و ئەڵتەرناتیڤی شەڕ، زمانی گفتوگۆ و ڕێگەی دایەلۆگە“.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *