
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بۆ كۆچى دوایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگارى شه‌رعیی كه‌ركووك بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/10/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: “به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه، هه‌واڵى كۆچى دوایى کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و بە هەڵوێستی کوردستان (دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم)م پێگەیشت، د.نەجمەدین لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوولەوە وەک پێشمەرگەیەک و سەرکردەیەکی یەکێتی قوتابییانی کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات، ڕۆڵێكى گرنگیی لە خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و ناساندنی پرسی کورد لە نێوەندە دیپلوماسیی و ئەکادیمییە جیهانییەکاندا هەبوو. لە دواى ئازادکردنی عێراقیش لە رژێمی دیکتاتۆریی، وەک پارێزگاری کەرکووک، جێدەستی لە قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى بەیەکەوه‌ژیانى ئاشتییانەی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كان و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان دیار بوو”.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆم له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ى و خه‌ڵكى كوردستان و بەتایبەتی شاری کەرکووک ده‌كه‌م و هاوبه‌شى خه‌میانم، خواى مه‌زن گیانى به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە هەموومان ببەخشێت”.