نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌ترسی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر سلێمانی له‌ فراوان بوندایه‌

مه‌ترسی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر سلێمانی له‌ فراوان بوندایه‌

چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شارباژێری سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی و به‌ دیاریكراویش له‌ شارۆكه‌ی ماوه‌ت به‌ شێوه‌ی نهێنی و ئاشكرا بوونیان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی ماوه‌ت و گه‌ڵاڵه‌ و ئاسۆس و شینكایه‌تی، به‌هۆیه‌وه‌ بونه‌ته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی ناوچه‌ گوندنشینه‌كان.

كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ماوه‌ت، راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووره‌كه‌ هه‌یه‌ و له‌ رابردوویش به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ هێرش و بۆردمان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كان و “گونده‌كانمان زیانی زۆریشی داوه‌”.

دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارێزگاری سلێمانی له‌ مه‌ترسی بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێسته‌ وه‌ڵاممان وه‌رنه‌گرتووه‌. هه‌روه‌ك باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ندێك دۆسیه‌ هه‌یه‌ لایه‌نی سیاسی و ته‌ناهیی هه‌یه‌ و هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگه‌دار كراونه‌ته‌وه‌.

په‌كه‌كه‌ له‌ سنوری شارباژێر له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران بوونیان هه‌یه‌ و له‌ شاخی ئاسۆس به‌ فراوانی بنكه‌ و باره‌گایان هه‌یه‌ و چه‌ندانجار بۆردمان كراوه‌ و هاووڵاتییانی گه‌ڵاڵه‌ش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانه‌وه‌ پێشتر ناوچه‌كانی خۆیان چۆڵكردووه‌.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *