نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام بڵاو كردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە:

بە بۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم. هیوادارم یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری خوشەویستمان ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و قوڵبوونەوەی گیانی خۆشەویستی لە نێوان تەواوی گەلان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جیاوازەكان.
ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر، پێویستیمان بە ئاشتەوایی و لێبووردەیی و پاراستنی بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتیی هەیە، كە هەڵقوڵاوی پەیامی پیرۆزی خوای میهرەبانە. ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە، زیاتر هاندەرمان بێت بۆ قووڵکردنەوەی کولتووری بەیەکەوەژیان و تەبایی لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *