
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ژێرخانی کارەبا نوێدەکەنەوە و رێگاکانی بەرهەمهێنانی کارەباش پێشدەخەن ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی خەرجی.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، خواست لەسەر كارەبا لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە و حكومەت رۆژانە ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار دۆلار بۆ كارەبا خەرجدەكات.
باسی لەوەشکردوە، داواکاریی لەسەر بەکارهێنانی كارەبا لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان زیادیكردووە، ئەوەش لە حسابی دارایی حكومەت دابیندەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵدەستن بە نوێكردنەوەی ژێرخانی كارەبا و پێشخستنی رێگاكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەوەش بە كەمكردنەوەی تێچووەكەی بۆ ئەوەی لە خەرجییەكانی پرۆژەكانی دیكەدا لەبەرژەوەندیی هاوڵاتیان بەكاربهێندرێت.