نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی درووست ده‌كرێت

له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی درووست ده‌كرێت

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە گەورەترین نەخۆشخانەی ستراتیجی کۆرۆنا لەلایەن ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ شاری سلێمانی دروست بکرێت.

وه‌زیری ته‌ندرووستی له‌ وتارێكدا، كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: “ئه‌مڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون لە هەولێر و زۆرترین ژمارەی مردن لە سلێمانی تۆماركراوون و ڤایرۆسی کۆۆنا هیچ شوێن و سنوور و جیاوازیەک نازانێت”.

وه‌زیری ته‌ندرووستی روونیكردووه‌ته‌وه‌، “هەموو دەرمان و پێداویستییەکی پزیشکی کە لە وەزارەتی تەندروستی عێراقه‌وه‌ بۆ هەرێمی كوردستان دابینبکرێت راستەوخۆ لەلایەن دەزگای (کیمادیا)ی عێراق بەپێی پێوەرەکان بۆ پارێزگاکان دابەش دەکرێت و راستەوخۆ بۆ کۆگاکانی پێداویستیەکانی پارێزگاکان رەوانه‌ دەکرێت”.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سامان به‌رزنجی باسی له‌وه‌شكردووه‌، وەزارەتی دارایی بوودجە و خەرجییەکانی فریاگوزاری کۆرۆنای لەسەر بنەما و پێوەر و رێژە جێگیرەکانی دارایی دابەشکردووە کە بەم شێوەیەیە: سلێمانی 43%، هەولێر 34%، دهۆک 23%”.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری ته‌ندرووستی رایگه‌یاندووه‌، “لێدوانی هەڵە و سەر لێشێواندنی هاووڵاتیان و دژایەتیکردنی رێکار و رێنماییەکان و رەتکردنەوەی بوونی کۆرۆنا هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی رێژەی مردنە بەم نەخۆشیە”.

وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، “دواکەوتنی چوون بۆ نەخۆشخانە تا رادەی خراپبوونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیان لەدەستدانی نەخۆس زیاد دەکات”.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت”. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *