
ناوەندی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. ناوەندی سیاسیی حدکا لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، “خەباتی کورد تەنیا بۆ رووخاندنی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکو دەیەوێت دوای رووخاندنی ئەو رژێمە بە ماف و ئازادییەکانی بگات.”
حدکا بە ئاماژەدان بەوەی کە رەزا پەهلەوییش وەک لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بەسەر راستیی فرەنەتەوەبوونی ئێراندا بازیداوە، دەڵێت، “ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و ئەگەر حاشایشی لێ بکرێت، راستییەکە ناگۆڕێت.”
بەپێی راگەیێندراوی ناوەندی سیاسیی حدکا، رەزا پەهلەوی و هاوبیرانی لە کاتێکدا درووشمی دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ دەدەن کە حاشا لە شوناسی نیوەی زیاتری دانیشتووانی ئێران دەکەن کە پێکهاتە نەتەوەییەکانن.
حدکا باسی لەوە کردووە، ئەو هاوپەیمانییە نوێیە کە پەهلەوی بانگەشەی بۆ دەکات، بانگەوازێکە بۆ خەڵکی تاران و شارە فارسنشینەکانی دیکەی ئێران نەک نەتەوە ستەملێکراوەکان.
حدکا ئاشکرای دەکات کە ئەوان بە مەرجی دڵنیابوون لە پلانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ئێران و لەبەرچاوگرتنی مافی پێکهاتە نەتەوەییەکان ئامادەن هاوکاریی لایەنە ئێرانییەکان بکەن
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە