نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمان بکات

وەزارەتی داراییش ڕاسپێردرا خۆگونجاندن بکات لە گەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە..

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/7 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لە بەر ڕۆشنایی خۆگونجاندن لە گەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، ڕێکاریی کارگێڕیی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر.

پاشان لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕاپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە 2ی ساڵی 2020 خستەڕوو، کە تێیدا بڕیارو پەیڕەو ڕێنمایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە ڕوونکراونەتەوە، لە گەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت، بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی بەشەکانی تری یاسای چاکسازی، لە لایەن وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لە ئایندەیەکی نزیکدا، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات هەروەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاپۆرتی خۆیدا لە بەردەم پەرلەمان، ئاماژەی پێدابوو.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *