
ماوه‌ی دوو ساڵه كێشه‌ی ناوخۆیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌رده‌وامه و به سه‌تان كادیر و ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕ و ژماره‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه وازیان له كۆمه‌ڵ هێناوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌توانراوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌میری ئه‌و حزبه‌یش به‌هۆی كێشه ناوخۆییه‌كانه‌وه ئاماده نییه كۆنگره ببه‌ستێت.
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێوه‌سته به شێوازی كاركردنی ئه‌و حزبه و بڕیاری تاك لایه‌نه له لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و حزبه‌وه، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیش ده‌ڵێت، كۆمه‌ڵ كێشه ناوخۆییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت و ئێمه‌یش نامانه‌وێت له‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌وان به‌رده‌وام بین بۆیه وازمان له حزبه‌كه هێنا.
عه‌باس محه‌مه‌د، یه‌كێك له كادیره دیاره‌كانی ئه‌و حزبه كه پێشتر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بوو له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، راگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی ئێمه وازمان هێنا، دژی ئه‌و كار و سیاسه‌ته‌ی حزبه‌كه بووین، نه‌مانویست به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بین، بڕیاری كۆتاییمان داوه و چیتر ئاماده‌نین بچینه‌وه ناو ئه‌و حزبه.
زیاتر له 250 ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و كارگێڕ و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه له سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری وازیان هێناوه، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك لایه‌نگر به‌هۆی وازهێنانی ئه‌و ئه‌ندام و كادیرانه وازیان له حزبه‌كه هێناوه و چیتر له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه نین.
یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت،راگه‌یاند، هۆكاری وازهێنانمان كێشه‌ی ناوخۆیی و شێوازی كار و سیاسه‌تی حزبه‌كه بوو، به ته‌واوی له سیاسه‌تی خۆی لایدابوو، “ئێمه داوامان كرد ئه‌و شێواز باش نییه و چاكی بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاری تاك لایه‌نه له ناو كۆمه‌ڵ ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تی كه شه‌ش كه‌س بوین وازمان له كۆمه‌ڵ هێنا”.