توێژەرێکی سیاسی لەبارەی دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان و ئامادەیی سەرۆکوەزیران بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەرلەمانتاران، ئاماژە بەوە دەدات کە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانایەکی گەورەی لە وەڵامدانەوە و پشوودرێژی و ئارامیدا هەبوو.
سۆران سێوکانی توێژەری سیاسی، رایگەیاند دانیشتنی دوێنێی پەرلەمان بە گشتی لە ئاستێکی بەرز و جدیدا بوو، چ لەلایەنی پەرلەمانتارانەوە چ لە لایەنی میوانەکانەوە.
گوتیشی پرسیارەکان جدی بوون، سەرۆکی حکوومەت توانایەکی گەورەی لە وەڵامدانەوە و پشوودرێژی و ئارامی هەبوو، ماوەی 10 كاتژمێر دانیشت و نزیکەی 100 کەس زیاتر لە سەدان پرسیاریان لێ كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی حکوومەت دوا ساتەکانی وەڵامدانەوەی هەر وەكو یەکەم ساتەکانی بە توانا و شەوقەوە وەڵام دایەوە، هەروەها هاوڕێکانیشی بەهەمان شێوە بوون.
سێوكانی ئاماژەی بەوەدا كە وەڵامەکانی سەرۆکی حکوومەت زۆر ڕاشکاوانە و لۆژیكی بوون، ئەمڕۆ بە دوداچوونی کرد بۆ بۆچوونی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هەستی کردووە تەنانەت دژەکانیشی هێواش بوون و بە گشتی وەڵامەکانیان بەدڵ بوو، هەرچەند ڕەخنەی ئەوە هەبوو کە ڕەشبینی بە وەڵامەکانیەوە دیار بووە، بەڵام ئیتر ئەو ڕاستی پێشان دا و هیچی نەشاردەوە، بە تایبەتی کاتێك گوتی ئەگەر دەستکاری هەندێک شت بکەی، پێدەچێت شەڕی براکوژی رووبدات، رێك دیار بوو سێرەی تفەنگەكەی بۆ کوێیە، کەواتە شەڕی گەندەڵی هێندە ئاسان نیە.