نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری سلێمانی مه‌سروور بارزانی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌كانی فراوان كردووه‌

پارێزگاری سلێمانی مه‌سروور بارزانی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاره‌كانی فراوان كردووه‌

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕای گەیاند، لەم كابینەی حكوومەتەدا دەسەڵاتەكانیان زیاد كراوە، بەتایبەت لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا و داوای كرد یاسای ژمارە سێی پارێزگاكان هەموار بكرێتەوە.

د هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی،ڕاگەیاند، هەندێك دەسەڵاتی كارگێڕی دیاریكراو زیاد كراون، بەتایبەتی لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنادا دەسەڵاتێكی زیاتر بە پارێزگارەكان دراوە، ئەمەیش ئیش و كارەكانیانی ئاسانتر كردووە.

زیاتر گوتی، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكان بە شێوەیەكی یاسایی و سیستماتیك داببەزێندرێ و ببێتە بنەما بۆ لامەركەزیەت، پێویستە دەسەڵاتی داراییش دیاری بكرێت و بەشێك لە داهاتی دەوڵەت بۆ پارێزگاكان خۆیان خەرج بكرێت، بەتایبەتی ئەو داهاتانەی كەلە پارێزگاكان خۆیانەوە كۆ دەكرێنەوە لە ژێر چاودێری حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا.

پارێزگاری سلێمانی دووپاتی كردەوە، باشترین ڕێگا ئەوەیە كە بە پێشنیازیش داومانە بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەویش یاسای ژمارە سێی ساڵی 2009ی پارێزگاكان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، وەك خۆی جێبەجێ بكرێ و هەمواری ئەم یاسایە بكرێت، كە لەگەڵ لامەركەزیەتێكی كارگێڕی و داراییدا بگونجێت.

ئەبوبەكر ئاماژەی كرد، خاڵێكی تر ئەوەیە هەمواری یاسای ئەنجوومەنی وەزیران و هەموو ئەو وەزارەتانە بكرێ كە مەركەزین، بۆ ئەوەی لەگەڵ یاسای ژمارە سێی هەمواركراودا بگونجێ و ئەرك و بەرپرسیاریەتی لەسەر دەسەڵات و داهات دابەش بكرێتەوە.

بەپەلە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *