نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / لە ئەگەری مردنی کاندیدانی سەرۆکی ئەمەریکا بەر لە ھەڵبژاردن.

لە ئەگەری مردنی کاندیدانی سەرۆکی ئەمەریکا بەر لە ھەڵبژاردن.

نووسینی:بزاڤ ھیوا احمد

دۆنالد ترەمپ کاندیدی پارتی کۆماریەکانی ئەمریکا ئەمرۆ تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، لە کاتێکدا لە ٣/١١/٢٠٢٠ ھەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەچن!

ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڤایرۆسێکی کوشندەیە، بۆیە تاوتوێ کردنی ئەگەری مردنی (ترەمپ) ھاتۆتە بەرباس، تەنانەت ئەگەر ھەیە کە (جۆ بایدن)ی کاندیدی دیموکراتەکانیش تووشی ھەمان ڤایرۆس بووبێ، چونکە چەند رۆژێک پێش ئێستا بەیەکەوە دیبەیتیان بەیەکەوە ھەبوو.

وادیارە لە مێژووی ئەمەریکا ھیچ جۆرە ڕووداوێک نەبووە کە کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمەریکا پێش ئەنجامدانی ھەڵبژاردن مردبێت یان دوای بەفەرمی دیاریکردنی لەلایەک پارتەکەیەوە کشابێتەوە.

بەڵام لە ھەڵبژاردنی ساڵی ١٨٧٢(ھۆراس گریلی) کاندیدی پارتی کۆماریە لیبراڵەکان دوای ئەوەی کە ھەڵبژێردرا بوو لەلاین خەڵکەوە بەلام، ھێشتا لەلایەن (Electoral College) لیژنەی ھەڵبژاردنەکانەوە دانی پێدا نەنرابوو،

کۆچی دوایی کرد.دوای ئەوە کاندیدی پارتەکەی تر کە پێشتر سەرۆک بوو وەک سەرۆک ھەڵبژێردرایەوە.

ھەروەھا لەساڵی ١٩١٢ کاندیدی جێگری سەرۆک بەناوی (جەیمس شێرمان) چەند ڕۆژێک بەر لە ھەڵبژاردن مرد و پۆستی جێگری سەرۆک بەبەتاڵی مایەوە و کەسی بۆ دیاری نەکرا.

ئێستا ئەگەر (ترەمپ) یان تەنانەت (بایدن)یش بمرێت، ئەوا لیژنەی ھەڵبژاردنەکان ڕێگا بە ھەردوو پارتەکە دەدات بەپەلە کاندیدی تر دیاری بکەن و بچنە ڕکابەری ھەڵبژاردنەوە.

بۆ ئەو مەبەستە (لیژنەی نیشتمانی) پارتەکان بەدەنگدان کەسێک دیاری دەکەن بۆ کاندید بوون.

بە بۆچوونی من بەھێزترین ئەگەر بۆ ئەم حاڵەتە ئەوەیە کە ئەو کەسەی بۆ جێگری سەرۆک دەستنیشان کراوە لەلایەن پارتەکەیانەوە کادیدبکرێن.

واتە ئەگەر (ترەمپ) بمرێت لەوانەیە (مایک پێنس) ببێتە کاندید کۆماریەکان و ئەگەر (بایدن) بمرێت لەوانەیە (کامەلا ھاریس) بکرێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی.

ھەموو ئەمانەی باسکران ئەگەرن، مردن و ژیان لەدەست خودایە.

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *