نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: چه‌ندین ملیار دۆلاری یه‌كێتی دیار نه‌ماوه‌

به‌په‌له‌: چه‌ندین ملیار دۆلاری یه‌كێتی دیار نه‌ماوه‌

میدیایەكی سلێمانی، دۆخی دارایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرا دەكات و جەخت دەكاتەوە كە سێ ملیار دۆلاری یەكێتی دیار نەماوە و گومان دەكرێت ئەو پارەیە بردرابێتە دەرەوەی وڵات.
بە گوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (درەو میدیا) كە سەر بە بەرپرسێكی پێشووی هەواڵگریی یەكێتییە، حزبەكە مانگانە تەنیا دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار داهاتی كۆكراوەی دەست دەكەوێت، بەڵام خەرجیی یەك مانگی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەكانی یەكێتی پێنج ملیۆن دۆلارە و بەم جۆرەش كورتهێنانی ٥٠٪یە.
لە راپۆرتەكەدا جەخت كراوەتەوە كە ئێستا لە سلێمانی و ناوچەكانی ناسراو بە سنووری دەسەڵاتی یەكێتی، هەرچەندە ڕۆژانە سەرمایەداری نوێ دەردەكەون، كەچی زۆرینەی خەڵكی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی گوزەرانیان خراپتر دەبێت. هەروەك ئاماژە دراوە: “سنووری سلێمانی رۆژانە زەوییەكانی لەلایەن كۆمپانیاكانەوە پارچە پارچە دەكرێت‌ و دابەش دەكرێت، لە پشت كۆمپانیاكانەوە بەرپرسانی حزبی خۆیان مەڵاس داوە، بەڵام داهاتەكانیان ناگەڕێتەوە بۆ ناو سندووقی یەكێتی”.
ئەوەش ئاشكرا كراوە كە لێژنەیەكی سێ كەسی بۆ لێكۆڵینەوە لە پارە و داهاتەكانی یەكێتی پێكهێندراوە و بە تایبەتیش بەدواداچوون بۆ سێ ملیار دۆلاری حزبەكە دەكرێت كە “لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پارەیە دیار نەماوە، رەنگە هەندێكی بردرابێتە دەرەوەی وڵات”.
بەشێك لە كارەكانی ئەو لێژنەیەی پێكهێندراوە، لێكۆڵینەوەیە لە داهاتەكانی گرووپی كۆمپانیاكانی نۆكان كە ٤٦ كۆمپانیا لە خۆی دەگرێت و لە بوارەكانی وەبەرهێنان، خزمەتگوزاریی نەوت، موڵك، فڕۆكەخانەكان، بازاڕ، كوالێتی كۆنترۆڵ، قەپان، هۆتێل، بەڵێندەرایەتی، گەشتیاری، كارەبا، جگەرە، مەرزەكان‌ و چەند بوارێكی تردا) كار دەكات.
هەروەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە: “هاوسەرۆكەكان مەزەندە دەكەن، داهاتی مانگانەی ئەم كۆمپانیایانە پێكەوە بگاتە (25 ملیۆن) دۆلار، بەڵام مانگانە تەنیا ١٠%ی ئەم پارەیە بۆ سندووقی یەكێتی دەگەڕێتەوە”.
ماڵپەڕەكە لە زاری چەند بەرپرسێكی باڵای یەكێتیشەوە بڵاوی كردۆتەوە كە لە ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠٢٠، كۆمپانیای (قەیوان) لە بواری بازرگانیی نەوتدا كەمتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بە ئیدارەی گشتیی یەكێتی داوە، لە كاتێكدا بەپێی دەرئەنجامەكانی ئەو لێژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە، دەبوایە لە ماوەی ئەو ١٤ ساڵەدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بە ئیدارەی گشتیی حزبەكە بدات.

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *