بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو کرد، کە مانیان لە کارکردن گرتووە و گوێی لە داواکاری و پێویستییەکانیان گرتووە. کازمی لەگەڵ پزیشکەکان ئەو ئاڵنگارییانەی تاوتوێکردووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووبەڕوویان بووەتەوە. مانگرتنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیی عێراق لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە، پێکهاتوون لە پزیشکانی گرێبەست و هەمیشەیی، ئەوانەی گرێبەستن داوای دامەزراندن دەکەن، ئەوانەیشی کە هەمیشەیین داوای دەرماڵە دەکەن. دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە لە عێراق دواکەوتووە، بەڵام ئەو پزیشکانە دەڵێن، کێشەی سەرەکییان هەژمارنەکردنی کاری زیادە، و خراپیی دەرماڵەکانیانە. بەشێک لە پزیشکانی خولاویش داوا دەکەن، ماوەی خولاو بکرێت بە یەک ساڵ. سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لە رەوایەتیی داواکارییەکانی ئەو پزیشکانە و لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەمیان کردەوە، داوای کرد بە زووترین کات کۆتایی بە مانگرتنی گشتی بهێنن، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و پشتیوانی و هاوکاریی هاوڕێ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و پەرستارەکان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە مەترسیدارە. کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 349 هەزار و 450 کەس. لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و 990 کەس گیانیان لەدەستداوە و 280 هەزار و 673 کەسیش چاکبوونەتەوە کە دەکاتە لە 80%ـی تووشبووان.
بەپەلە
بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سهركردهی كهتائیبی حزبوڵڵا كوژران
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …