نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مامۆستایەكی زانکۆ لاهوور جەنگی و براکانی دەیانەوێت سلێمانی هاوشێوەی کەرکوک بفرۆشن

مامۆستایەكی زانکۆ لاهوور جەنگی و براکانی دەیانەوێت سلێمانی هاوشێوەی کەرکوک بفرۆشن

لاهوور جەنگی كە پێشتر لە لایەن سەركردە دیارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بە ”هەرزەكار و كاڵفام“ وەسف كراوە، لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا، لە سۆشیال میدیا باس لە خیانەتەكەی خۆی و براكانی و تاقمەكەی لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ دەکرێتەوە کە بەهۆی خیانەتی خۆی و براکانی نیو خاکی کوردستان لە دەستدرا، مامۆستایەكی زانكۆش چەند ڕاستییەك ئاشكرا دەكات.

لاهوور جەنگی كە لە ڕێگەی تیرۆر و هەڕەشە و هەڵڕشتنی ئەو پارە و دەستكەوتی دزی و قاچاخییەی لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ەوە بەسەر ئەندامانی كۆنگرەی حزبەكەی ، بوو بە هاوسەرۆكی یەكێتی، جارێكیتر قسەی لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردووە كە سەربەخۆییخوازان پێیانوایە خیانەتكاران ئەم مافەیان نییە.

لاهوور جەنگی كە لە سەروبەندی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧دا لە لایەن سەركردە باڵاكانی یەكێتی بە ”هەرزەكار و كاڵفام“ وەسف كرا، بە خیانەتە گەورەكەی، نیوەی خاكی باشووری كوردستانی رادەست كرد و ئەوكات شانازییان بە خیانەتەكەیانەوە دەكرد و لەگەڵ براكانی، داوایان لە كەركووكییە خیانەتلێكراو و جەرگسووتاو و ماڵوێرانەكان دەكرد، بگەڕێنەوە شارەكە و دەیانگوت: ”حەیاتم کەرکووک چیەتی. وەرنەوە با دۆمینە بکەین و چا بخۆینەوە“.

لەمبارەیەوە د. جەزا چنگیانی، مامۆستای زانكۆ و یەكێك لە سەربەخۆییخوازانی كوردستان، راگەیاند، لاهوور جه‌نگی و براكانی دژی یەكپارچەیی خاكی هەرێمی كوردستانن، ئەوان پاش فرۆشتنی كەركووك لە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، ئێستا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ تاڵانكردنی سلێمانی، ”یه‌كپارچه‌ سلێمانی فرۆشراوه‌، به‌شێكیان له‌ ئێرانه‌وه‌ كەرەستەی قاچاخ و به‌شێكیان له‌ فڕۆكەخانەی سلێمانییه‌وه‌ و بەشێكیشی له‌ ڕێگەی مه‌رزه‌كانه‌وه‌ خه‌ریكی قاچاخین“.

جەختیشی كردەوە كە لە سایەی لاهوور جەنگی و براكانی، ”سلێمانی كراوه‌ته‌ ناوه‌ندێكی قاچاخیی نێوده‌وڵه‌تیی زۆر مه‌ترسیدار، دوور نییە لە سایەی ئەمەوە كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بێته‌ سه‌رخه‌ت“.

جەختیشی كردەوە كە لاهوور جەنگی لە كاتێكدا دژایەتیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دەكات، بەو ئامانجەیە وەك ئێستا بۆی بچێتە سەر و لە تاڵانی و دزی و قاچاخچێتی بەردەوام بێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *