نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ئه‌مساڵ گه‌شه‌ى زیادبونى دانیشتوانى جیهان كه‌متربوه‌ته‌وه‌

ئه‌مساڵ گه‌شه‌ى زیادبونى دانیشتوانى جیهان كه‌متربوه‌ته‌وه‌



به‌پێى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى جیهانى ” worldometer” له‌ ساڵى 2020 دا گه‌شه‌ى دانیشتوانى جیهان خاوبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سێ ساڵى رابردو به‌رده‌وام كه‌میكردوه‌.
به‌پێى راپۆرتى ماڵپه‌ڕه‌كه‌، رێژه‌ى گه‌شه‌ى دانیشتوانى جیهان له‌ ساڵى 2020دا دابه‌زیوه‌ بۆ 1.05%، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ساڵى 2019 دابه‌زینه‌كه‌ %1.08 بوه‌ و ساڵى 2018 رێژه‌كه‌%1.10  بوه‌ و ساڵى 2017ش %1.12 بوه‌، به‌وپێیه‌ ئه‌مساڵ ژماره‌ى دانیشتوان به‌پێى رێژه‌ى گه‌شه‌كردن ته‌نها 81 ملیۆن مرۆڤ زیادى كردوه‌.
به‌پێى هه‌مان راپۆرت، رێژه‌ى گه‌شه‌كردنى ساڵانه‌ له‌ كۆتایى شه‌سته‌كاندا گه‌یشتوه‌ته‌ لوتكه‌، كه‌ 2% بوه‌ و له‌و كاته‌شه‌وه‌ گه‌شه‌ بۆ نیوه‌ دابه‌زیوه‌ و پێشبینى ده‌كرێت له‌ ساڵانى داهاتوشدا زیاتر دابه‌زێت.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌ هێماى بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، سه‌ره‌ڕاى دابه‌زینى رێژه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن، ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ زیادبون، به‌ڵام زیادبونه‌كه‌ به‌راورد به‌ رابردو خاوبوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك له‌ ماوه‌ى 40 ساڵى رابردودا ژماره‌ى دانیشتوانى جیهان 100% زیادى كردوه‌، له‌ ساڵى 1959 ژماره‌ى دانیشتوان سێ ملیار كه‌س بوه‌ و له‌ ساڵى 1999 گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش ملیار، پێشبینیش ده‌كرێت له‌ 40 ساڵى داهاتودا واته‌ تا ساڵى 2037 ژماره‌كه‌ 50% زیاد بكات و بگاته‌ 9 ملیار كه‌س، هه‌روه‌ها تا ساڵى 2057 ده‌گاته‌ 10 ملیار كه‌س.

نه‌وا

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *