نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر: ده‌ستمان به‌سه‌رنزیكی سێ هەزار ماتۆڕسكیلدا گرتووه

به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی هه‌ولێر: ده‌ستمان به‌سه‌رنزیكی سێ هەزار ماتۆڕسكیلدا گرتووه

عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر بە چرکە راگەیاند، “ماوه‌ى 90 رۆژ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌وام له‌ ته‌واوى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت راگیرابو، ئه‌وه‌ش رون و ئاشكرایه‌ كه‌ رۆژانه‌ نزیكه‌ى 500 كه‌س بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌ت مامه‌ڵه‌ پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌مانه‌ هه‌موى به‌سه‌رماندا كۆبونەتە‌وه‌، نۆره‌ گه‌یشتبوه‌ نزیكه‌ى 4 مانگ، خۆشبه‌ختانه‌ دو مانگ له‌مه‌و پێش بڕیارماندا به‌ دو شه‌فت ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه”‌.

لەبارەی هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیل، ئاماژەی بەوەکرد، “ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ رێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمان كردنه‌وه‌، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردوه‌، نزیكه‌ى 3000 ماتۆڕسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتوه‌، به‌هیچ جۆرێك نادرێته‌وه‌ خاوه‌نى، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بونى ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایییە، ئه‌وانه‌ نادرێته‌وه‌ به‌خاوه‌نه‌كانیان”.

لەبارەی قەرەباڵغی شاری هەولێر و ماستەرپلانی هاتوچۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌ولێر باسی لەوەکرد، له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ چه‌ند كۆبونه‌وه‌كیان ئه‌نجامداوه‌، وێراى كۆبونه‌وه‌كانى ژوری په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر، كه‌ به‌سه‌ر په‌رشتى پارێزگاری هه‌ولێر كه‌ مانگانه‌ دوجار ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ پێشنیاری ئەوان ئه‌وه‌یه‌ ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بكرێت، به‌ نوسراوى فەرمی داوایان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پارێزگاى هه‌ولێر كردوه‌ كه‌ ماسته‌رپلانى هاتوچۆ بۆ ماوه‌ى پێنج یان 10 ساڵ دابنرێت، ئه‌وكات ده‌توانن ئه‌و قەرەباڵغییەی نێو شاری هه‌ولێر نه‌هێڵن

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *