نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ لیژنەیەکی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ناوخۆ لیژنەیەکی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پرسی دانووستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ره‌ڕای وه‌زیری ناوخۆ، وه‌زیرانی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی: پێشمه‌رگه‌، پلاندانان، وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆكی  فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، به‌شدار بوون.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكان تاوتوێكردنی هەوڵەکانی پێشووی کابینەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا خرانه‌ به‌رباس.

k24

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *