نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / جێمس جێفری لە كوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ ئەنەكەسەو پەیەدە كۆبووه‌وه‌

جێمس جێفری لە كوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ ئەنەكەسەو پەیەدە كۆبووه‌وه‌

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئه‌مرۆ گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کوردستان کۆبووەوە.

سەرچاوەیەك له‌ كوردستانی سوریاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ جیمس جێڤری لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) و حزبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردی، كە گەورەترینیان پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، كۆبوویه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وتی دانوستانانه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارتی كوردستانی سوریا.

سەرچاوەكە، ئەوەشی ئاشكرای كرد،  گفتوگۆكان لە چوارچێوەی بابەتی ڕاگەیاندنی مەرجەعیەتی سیاسیی كورد و دانوستانەكانی نێوان هەردوولادا دەبێ، كە ئێستا بەڕێوەدەچن.

سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەی سەردانی جێڤری بۆ سووریا، بە پلەی یەكه‌م لە بارەی دانوستانەكانی كورد و حكوومه‌تی سووریا و بابەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەبێت، كە لەگەڵ رژێمی سووریادا ناكۆكن، بۆیە لە ماوەی سەردانەكەیدا، ناوبراو دیداری لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنە سیاسییە عەرەبییەكانیش دەبێت.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *