نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی

راگەیێندراوی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا کازمی جەختیکردووەتەوە هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ مستەفا کازمی گەیشتە هەولێر و یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی بوو لە بارەگای بارزانی. دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوەو ئەوە خراوەتەڕوو، کە “دیدارەکە باسکردنی کۆی دۆخی گشتی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی لە خۆگرت، لەگەڵ دیارترین ئەو ئاڵنگارییانەی وڵات بەخۆوەی دەبینێت. هەروەها یەکخستنی هەڵوێستەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی، جیا لە دۆسێی هەڵبژاردنی پێشوەخت”. راگەیێندراوەکە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە تێیدا هاتووە، کازمی لە میانی دیدارەکەدا، جەختی لە پێویستی عێراق بە چاکسازی راستەقینە کردووەتەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە ئەوە ببێتە کاری نیشتمانی لەپێناو سەرخستنی وڵات بەسەر ئاڵنگارییەکانی ئێستادا. ئاماژەی بەوەداوە کە هاوئاهەنگی باڵا، لەسەر ئاستی هێزە چەکدارییەکان بە هەموو بەشەکانییەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا، هاوکاربوو بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر داعشدا.  کازمی باسی لە گرنگیی کامڵبوونی هەڵوێستەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە. دووپاتیکردەوە “هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکی و تەواوکەری عێراقە. دانووستاندن و دەستوور ئەو چەترەن کە دەستەبەری داهاتوویەکی ئارام، بۆ عێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیر دەکەن”. بڵاوکراوەکە دەڵێ، کازمی گوتوویەتی “ئێستا هەل بەردەستە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کاری عێراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و بەهێزکردنی پێگەی عێراق لەنێو گەلاندا”

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *