نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / کاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکراکرا

کاتی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکراکرا

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، سبەی شاندی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات و هەردوو پرسی بودجە و نەوت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێت.

فارس عیسا راگەیاند، بڕیارە سبەی شاندی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و پرسی بودجەی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە و نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبن، دەشڵێت، ئەمجارە ئومێدی رێککەوتن هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر کاتێک رێککەوتنی سیاسی لەسەر بودجە و نەوت کرا، دواتر ئەو رێککەوتنە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا جێگیر دەکرێت، کە ئێستا کار بۆ ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داھاتوو دەکرێت و کوردیش لە ئامادەکردنیدا بەشدارە

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *