نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان بۆ عه‌بدولستار مه‌جید: قسه‌كانت چه‌واشه‌كارییه‌

سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان بۆ عه‌بدولستار مه‌جید: قسه‌كانت چه‌واشه‌كارییه‌

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان دەداتەوە و قسەكانی بە چەواشەكاری ناودەبات.

بە گوێرەی ڕوونكردنەوەیەك كە لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستاندا بڵاو كراوەتەوە، نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رای گەیاندووە، په‌رله‌مانتار عه‌بدولستار مه‌جید له ‌هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن و سۆشیال میدیا “چەواشەكاری” كردووە، به‌وه‌ى كه‌ گوایه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای لێكردووه‌ سه‌باره‌ت به ‌لێبڕینی ٢١%ى مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵگه‌ بهێنێته‌وه.

لە بەرامبەردا جەخت كراوەتەوە كە ڕێواز فایەق بە نووسراوی فەرمی وەڵامی یاداشتێكی داوەتەوە و جگە لەوە “تەنانەت بە تەلەفۆنیش لەگەڵ عەبدولستار مەجید قسەی نەكردووە، شێوازی كاری ئێمە فەرمییە و بە نووسراوە”. هەروەها نووسراوەكە پاڵپشت بووە بە ماددەكانی ٦٨، ٦٩ و بڕگەی یەكەمی ماددە ٧٠ و بڕگەی چوارەم و پێنجەمی ماددە ٧٤ی پەیڕەوی ناوخۆ بووە.

سەرۆكی پەرلەمان ئەوەی وەبیر سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ هێناوەتەوە كە “سەرۆكی پەرلەمان ڕێگە بە خۆی نادات لەپێناو ڕازیكردنی هیچ كەسێك، یاداشتێكی پڕ لە كەموكوڕیی یاسایی و پەیڕەوی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران بكات و دواتر بە نووسراو ئەو هەموو هەڵە و كەموكوڕییە بۆ پەرلەمان بگەڕێندرێتەوە و والێكبدرێتەوە كە سەرۆكی پەرلەمان ئاگاداری دەقەكانی پەیڕەوی ناوخۆ نین، بۆیە هەرچی پێویست بێت لە پەرلەمان چاك دەكرێتەوە”.

لە كۆتاییشدا داوای لە عەبدولستار مەجید كردووە، “لە جیاتی ئیستفزازكردنی خەڵك و تاوانباركردن و پەلاماردان و چەواشەكاری، جیارێكی دیكە لە چوارچێوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان یاداشتەكە ئامادە بكاتەوە”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *