
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەێی ھەرێم، چەند بڕیارێكی لەبارەی لێخۆشبوون بە رێژەی (15٪)ی قەرزی پێشینە و پێشینەی سندوقی نیشتەجێکردن دەركرد.
بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری كە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە و ئهمڕۆ دەرچووە، بڕیار دراوە بە:
-لێخۆشبوون بە رێژەی لە(15٪) لە قەرزی پێشینە و (غرامە)ی پێشینەی سندوقی نیشتەجێکردن کە لە ئەستۆی هاوڵاتیانە بە مەرجێکهەموو قەرزە کەڵەکەبووەکان بە یەک گوژمە تا رێکەوتی 1/11/2020 بگەڕێندرێتەوە.
-درێژکردنەوەی ماوەی سەرجەم قەرزەکانی هاتوو لە بڕیاری ئاماژەپێکراوی سەرەوە تا رێکەوتی 1/11/2020.
-لێخۆشبوون بە رێژەی(15٪) لەو پێشینانەی کە لە ئەستۆی هاوڵاتییان ماوە لەو ماوەی کە هاووڵاتی بۆی دیاری کراوە ئەگەر بەیەکگوژمە بیداتەوە بەشێوەی نەقدی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم رێنماییە بڵاودەکرێتەوە لە رۆژانمەی وەقایعی کوردستان.


چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە