
مهكۆی كفری بزوتنهوهی گۆڕان داوا دهكات، لەپێناو یەکڕیزی وکاری ھاوبەش وئیدارەدانی حکومەتی خۆجێیەکان، ئەوپۆستە کەمافی بزوتنەوەی گۆڕانە، یەکێتی ڕادەستی بکاتەوە.
دهقی راگهیهنراوهكه:
ڕاگەیندراوی ئەنجومەنی قەزای کفری بزوتنەوەی گۆڕان.
ھاونیشتیمانیانی بەرێز.
گەرمیانییە تێکۆشەرەکان.
دوێنێ ٢ سێپتەمبەری ٢٠٢٠ لە ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری بەوەکالەتی ئیدارەکە،بەرێز(سەلاح کوێخا) دوای ٩ ساڵ و ٧ مانگ خانەنشینکرا ودەستی لەکار ھەڵگرت، ولەبری ئەویش پۆستەکە بە بەرێزێکی تر لەیەکێتی نیشیمانی کوردستان بەوەکالەت پڕکرایەوە، لەکاتێکدا بەپێی رێکەوتنی ئیدارەی حکومەتی خۆجێیەکان ولەدەرنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەنیسانی ٢٠١٤، ودواتر ڕێکەوتنی نێوان دوو هێزی براوەکەی کەلەساڵی ٢٠١٥ رێکەوتن کرا لەسەرئاستی پارێزگاری سلێمانی، دەبوو چوار ساڵ ئیدارەی گەرمیان بەرکەوتەی بزوتنەوەی گۆڕان بێت، لەگەڵ جێگرێک و چەند پۆستێکی تر، بەڵام مەخابن کە دواتریش رێکەوتنی دەباشان بەحزوری ھەردوو شاد ڕەوان (مام جلال و کاک نەوشیروان) ئیمزا کرا، یەکێتی نیشتمانی پابەندی رێکەوتنە ئیداری وسیاسیەکەش نەبوو . ئێستاش لەم سەرووبەندە کە ئاڵوگۆرە دەکرێت لەپۆستەکان، ئێمەوەک مەکۆی کفری بزوتنەوەی گۆڕان ولەئاستی گەرمیانیش پۆستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەپێی رێکەوتنی ئیدارەی حکومەتی خۆجێیەکان بەش ماف وبەرکەوتەی بزوتنەوەکەمانی دەزانین، بەڵام جێگەی داخە ئەمجارەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان پابەندنەبوون وخەرقی عورفی رێکەوتنیان کرد!!، بۆیە لێرەوە ولەپێناو یەکڕیزی وکاری ھاوبەش وئیدارەدانی حکومەتی خۆجێیەکان داوادەکەین ئەوپۆستە کەمافی بزوتنەوەی گۆڕانە، یەکێتی نیشتمانی ڕادەستی بکاتەوە.
مەکۆی کفری
بزوتنەوەی گۆڕان