ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا ده‌كات عێراق و توركیا به گفتوگۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كوردستانی عێراقدا بكه‌ن.
ده‌ڤید كۆبڵی، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروبای عێراق رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێ عێراق و توركیا سه‌باره‌ت به بوونی مه‌ترسییه‌كانی په‌كه‌كه، به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: گرنگه سه‌روه‌ری عێراق رێزی لێبگیرێت و هه‌روه‌ها گرنگیشه دان به به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی توركیا بنرێت.
گوتیشی: باشترین رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و هیواشی خواست كه ئه‌وان بتوانن رۆڵێك له‌به‌هێزكردنی ئه‌م هه‌ڵوێسته ببینن، كه ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بێنێته‌دی
ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز