نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سێ بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە

سێ بڕیار لە وەزارەتی داراییەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سێ بڕیاری نوێی لەبارەی چاکسازی لە سیستەمی باج لە کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و لێخۆشبون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار و گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەوە. نووسراوەکان ئەمڕۆ دووشەممە 24-08-2020 بڵاوکراونەتەوە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانی لەسەرە و تێیدا هاتووە:  

یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوون لە باج بۆ پرۆژەکانی گەشتوگوزار.

 دووەم: لێخۆشبوون لە باجی زەوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەڵدەوەشێندرێتەوە، بۆیە پێویستە وەبەرهێنەران پابەندبکرێن بەدانی باجی زەوی پرۆژەکانیان. 

سێیەم: گرێبەستی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ماس هەڵدەوەشێندرێتەەوە کە تایبەتە بە لێخۆشبوون لە باج تاوەکو  05-02-2036 ، بۆیە پێویستە کۆمپانیای ماس پابەندبکرێت بە دانی باجەکەی لە رێکەوتی دەرچوونی فەرمانی ژمارە 13 لە 07-08-2019.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *