نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی بۆ كۆمه‌ڵ ته‌واوی خانه‌نشینه‌ نایاساییه‌كانتان ده‌بردرێت

پارتی بۆ كۆمه‌ڵ ته‌واوی خانه‌نشینه‌ نایاساییه‌كانتان ده‌بردرێت

سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەڵامی گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانی دایەوە و ئاشكرای كرد كە هۆكاری ”قەڵسبوون“ی ئەو حزبە و هێرشكردنە سەر حكوومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە سەدان خانەنشینی پلەباڵای نایاساییان بە پلەی لیوا و عەمید و عەقید هەیە، هەرچەند ڕۆژێكیش پێشمەرگایەتییان نەكردووە.
بڵند اسماعیل، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تىی پارتى دیموكراتی كوردستان ،ڕاگەیاند: ”حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان، به‌ ئیراده‌یه‌كى به‌هێز سوورن له‌سه‌ر چاكسازى له‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌ك داهاته‌كان ڕێك بخرێنه‌وه كە بخرێنە خزمه‌تى مووچه‌خۆرى ڕاسته‌قینه‌ و خزمه‌تگوزارییە گشتییەكان لە هەرێمی كوردستان، له‌ نێویاندا پێداچوونه‌ به‌ مووچه‌خۆر و خانه‌نشینه‌ نایاساییەكان دەكرێت.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كۆمه‌ڵى ئیسلامیی كوردستان ”یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ى سه‌دان لیوا و عه‌قید و عه‌میدى خانه‌نشینكراوى نایاسایی هه‌یه‌ كه‌ تەنانەت ڕۆژێك پێشمه‌رگه‌ نه‌بوون و كوردستانیان نەپاراستووە، ئێستاش دەزانن چاكسازی ده‌یانگرێته‌وه، بۆیه‌ وا قەڵس بوون.

بڵند ئیسماعیل گوتەبێژەكەی كۆمەڵی ئیسلامی دڵنیا كردەوە كە ”كاروانى چاكسازى به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ ڕێككەوتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاكسازی و چەندان ڕێوشوێنی دیكە، ئه‌م قه‌یرانه‌ تێدەپەڕێنین و وه‌ك هه‌میشه‌ جێگاى ئومێد و متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌بین“.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *