نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارێزگاری كه‌كوك به‌وه‌كاله‌ت سێ به‌رپرسی دیكه‌ی كورد له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه‌

پارێزگاری كه‌كوك به‌وه‌كاله‌ت سێ به‌رپرسی دیكه‌ی كورد له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه‌

بە بڕیاری پارێزگاری كەركووك به‌ وه‌كاله‌ت، سێ بەرپرسی دیكەی كورد كە بریتین لە قایمقامی ناوەندی كەركووك و قایمقامی دووبز و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە.

لەمبارەیەوە مەریوان جەلال، كارگێری لقی كەركووكی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: “بە بڕیاری راكان جبووری پارێزگاری كەركووك به‌وه‌كاله‌ت، سێ بەرپرسی دیكەی كارگێری كورد كە بریتین لە قایمقامی قەزای دووبز و قایمقامی ناوەندی كەركووك و بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان دوور خرانەوە و ئەو كارە نایاساییە، چونكە گۆڕانكاری لە یەكە کارگێڕییەکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی پارێزگاكانە كە ئێستاش ئەنجوومەنەکە سڕ كراوە لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانە، كەچی پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بەرپرسانی كورد لە پۆستەكانیان لادەبات”.

وتیشی: “ئەو سی بەرپرسەی كورد لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە مۆڵەتیان وەرگرتووە و كەسانی تر بە شێوەی وەكالەت لە شوێنەكانیان دانرابوون، بەڵام ئەم جارە بە نووسراوی فەرمی راكان جبووری لە پۆستەكانیان دووری خستەوە”.

ئەو سێ بەرپرسە کوردە بریتین لە هەریەک لە كامیل عەبدوڵڵا ساڵەیی، قایمقامی ناوەندی كەركووك و عەبدوڵڵا نورەدین، قایمقامی قەزای دووبز و لوقمان حوسێن ، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان كە هەرسێکیان لە دوای داگیركردنی كەركووكەوە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە و مۆڵەتی فەرمییان وەرگرتووە تا ئەو كاتەی كە دۆخی كەركووك ئاسایی ببێتەوە و بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *