نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / نەخۆشخانە یاخود ناخۆشخانە . چارەسەر یاخود دەردو بەڵا

نەخۆشخانە یاخود ناخۆشخانە . چارەسەر یاخود دەردو بەڵا

نەخۆشخانە یاخود ناخۆشخانەچارەسەر یاخود دەردو بەڵالە سەرەتای بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان وەک هاندانێک، هەرپرۆژەیەکی خزمەتگوزاری یاخوود وەبەرهێنان هەبایە ڕاستەوخۆ زەویان پێ دەدرا بۆ کارئاسانی بۆیان، تەنها هەندێکیان پاڵپشتی ماددی کراون بۆ دامەزراندنی پرۆژەکانیان، وە حکومەتی هەرێم کوردستان چاوی لەوە بوو کە سبەی ڕۆژ ئەو پرۆژانە ببنە ماڵێک و سەنتەرێک بۆ گەنجان و لاوانی تازە پێگەشتوو تا بتوانن ڕاهێنانی تێدا بکەن و تواناکانیانی تیادا دەربخەن، و لەکاتی تەنگانەدا بەهانای حکومەت ومیللەت دابێن.بەڵامچیمان بینی لە کاتی پێویست و لێ قەومانا،زۆرینەیان بە ڕوکار نەخۆشخانە بەڵام ناوەڕۆکی بزنس و بازرگانی بێ شومار بەسەر گیان و گیرفانی هاوڵاتیانی نەخۆشەوە. تێچوو مانەوەی هەرنەخۆشێک شەوانە هەزاران دۆلار بێت و لە بەرامبەر دا دەبێت نەخۆش پارە دابنێت وەک دڵنیای و بەداخەوە ئەو چیرۆکانەی دەبیستم لە کوردستان زۆر جێگەی خەم ودڵتەنگیە.هاونیشتیمانیانم شایەنی لەوە زیاترنلە کامە زیاتر؟ لەوەی کە ساڵەهای ساڵە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی ئەم خاکەدا بەخت کرد، کەچی ئێستا نەخۆشخانەکان لەبەر چەند هەزار دۆلارێک ئامادەن گیانی هاونیشتیمانیان بەخت بکەن بۆ پڕ کردن و تێر کردنی هەژمارە بانکیەکانیان. چەندەها ساڵە هاوڵاتیانم جێگای قازانجی ئەم نەخۆشخانە تایبەتیانەن، با ئەوانیش بۆ یەک یا دوو مانگ قازانجەکانیان کەم بکەنەوە.پێویستە حکومەتی هەرێم سنورێک بۆ ئەم لاساریە دابنێت، باج و خەراج و چاودێری کردنی نەخۆشخانەکان بەجۆرێک ورد بکاتەوە کە توانای یاری کردنیان نەبێت بە گیان و روحی هاونیشتیمانیەکم.ئێمە کوردستانیانمان خۆش دەوێت، وە خەمی هەرەگەورەمان روح و گیانی ئەوانە،د.شیرین فواد معسوم

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *