نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / پرۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی

پرۆژەیاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی

لە کات و شوێنی تایبەت و پێویستدا قسەی زانستی و ئەکادیمیم دەبێت لەسەر ئەم پرۆژە یاسایە، کە کەموکوڕی زۆری تێدا دەبینم.

بەڵام تەنھا دەپرسم؟

گریمان من ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنیم لە کەرکوک یان بەغدا یان سوید یان ئەمریکا یان ھەر شوێنێکی تری دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دانا، بە زمانی کوردی و بۆ خەڵکی کوردستان.

پێم ناڵێن چۆن و بە چ میکانیزمێک ئەم ماڵپەڕە پابەند دەکەن بە یاساکەوە، ئەی بە چ پێوەرێک سزای دەدەن لە کاتی سەرپێچیدا…!؟

گرفتی میدیای ئەلیکترۆنی لای خۆمان و لە ھەموو جیھاندا سۆشیال میدیایە، لەم پرۆژەیاسایەدا ھەر بەلاشیدا نەچوون…!؟

پێم نەڵێن لە پرۆژە یاساکەدا باسی پێگەی کەسی تێدا کراوە، سۆشیال میدیا ھەر پەیج و ئەکاونت نییە گەر وا لێی تێگەیشتوون ماڵوێرانە تێگەیشتنتان.

تکایە مەیکەن بە یاسای سزای جگەرەکێشان.

یاسا رۆحی واقعی تێدانەبوو بە مردویی لەدایک دەبێت.

من لەگەڵ یاسای رێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنیدام بۆ کەڤەرکردنی ئەم سەرلێشێوانەی ھەیە لە میدیای ئەلیکترۆنیدا، ھەروەھا لەگەڵ ئازادی رادەربڕینیشدام، بەڵام ئەم پرۆژە یاسایە میکانیزمەکانی ئەو رێکخستنەی تێدا نییە، دەبێت سەرلەنوێ بنوسرێتەوەو فراوانبکرێت.

سەرەڕای زۆری ھەڵەی رێزمانی کە شایەنی چاککردنە، بەڵام کۆمەڵێک ھەڵەی دەستەواژەیشی تێدایە کە بە ھەڵە دانراون و لە شوێنی پێویستی خۆیاندانین…!

بەپەلە

خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ کتێبی پێنجەمی سەرۆک مەسعود بارزانی

نوسینی: هیوا ئەحمەد مستەفا بەرگی پێنجەمی کتێبی بارزانی و بزوتنەوی ڕزگاری خوازی کورد، دەرچوو،کە باس …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *