
وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ئیتیحادی دایه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به به‌یاننامه‌یه‌ك، وه‌ڵامی به‌یاننامه‌ی دوێنێی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی ئیتیحادی دایه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمدا، كه به زمانی عه‌ره‌بی ئاراسته‌ی به‌غدا كراوه و وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی پێ به‌خشراوه، سیاسه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی ده‌ستووری عێراق گرتووه‌ته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها هاتووه: له‌و چوارچێوه‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی كرده‌یی ناوه و له 16ی تهمموز/ یۆلیۆی 2019دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روونكرده‌وه و هه‌ردوولا رێككه‌وتن ده‌ستوور بكرێته بنه‌وانی سه‌ره‌كی بۆ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: شاندی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند جارێك سه‌ردانی به‌غدای كردووه. له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كان هه‌ردوولا گه‌یشتنه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له باره‌ی زۆرێك له پرسه‌كان، به‌ڵام ئێمه تێبینی ده‌كه‌ین به‌م دواییانه ده‌ستی ده‌ستی ده‌كرێت و پرسی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم دواده‌خرێت.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە