نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / خۆپیشاندەرانی بەغدا پەلاماری ئەفسەرێکی کورد دەدەن

خۆپیشاندەرانی بەغدا پەلاماری ئەفسەرێکی کورد دەدەن

خۆپیشاندەرانی بەغدا هێرشدەکەنە سەر ئەفسەرێکی کوردی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق و لێیدەدەن، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقیش دەڵێت: “خۆڕاگریی ئەفسەرەکە کە چەکی پێبووە و تەقەی نەکردووە، جێگەی رێزە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونە سەر شەقامەکانی بەغدا، ئەوان ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە نوێنەکردنەوەی گرێبەستە کاتییەکەیان دەردەبڕی و شەقامێکی سەرەکییان داخستبوو، بۆ کردنەوەی رێگاکە مەفرەزەیەکی هێزی ئەمنی دەچێتە شوێنەکە، بەڵام خۆپیشاندەران رووبەڕوویان دەبنەوە و لە ئەفسەرێکی کورد دەدەن. هەرچەندە ئەفسەرەکە چەکی پێبووە و هەوڵیدابوو بەبێ تەقە خۆپیشاندەران دووربخاتەوە، بەڵام خۆپیشاندەرەکان بە گەلەکۆمە هێرشی دەکەنە سەری و یەکێکیشیان بۆکسێک لە دەموچاوی دەدا، بەڵام ئەفسەرەکە خۆی کۆنترۆڵ دەکات و نە چەکەکەی رادەستیان دەکات و نە تەقەشیان لێدەکات.

بەپەلە

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *