ئەمەریکا چەند ئامانجێکی هەیە لە رێککەوتن لەگەڵ کورد لەبارەی نەوتی رۆژئاوای کوردستان و سووریا، کە لە بەرژەوەندیی هەردوولایە.
جاك دیچ، رۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی و په‌یامنێری پێنتاگۆن له گۆڤاری فۆرن پۆڵەسی و په‌یامنێری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له ژماره‌ی مانگی ئاب-ی گۆڤاره‌كه‌دا، راپۆرتێكی لەبارەی رێكکه‌وتنه‌كه‌ی كورد و ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای کوردستان بڵاوكردووەته‌وه.
راپۆرته‌كه بەو ناونیشانەیە “ئه‌مه‌ریكا به كرده‌وه به‌رگری له نه‌وتی كورد ده‌كات له سووریا”، باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانی ئێستا و پێشووش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن و پاڵپشتن، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پشتیوانی لە به‌ره‌وپێشچوونی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا دەکات.
بەرپرسانی ئەمەریکی، بەپێی راپۆرتەکە هەروەها فشار ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه له‌پێناو به‌رده‌وامبوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی بۆ كورد.
رێكکه‌وتنه‌كه لەنێوان كۆمپانیای ده‌لتا كریسێنت ئێنێرجی كه باره‌گاكه‌ی له ویلایه‌تی نیوجێرسی-یه له‌گه‌ڵ كورد، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی كیڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا، بووەته جێگه‌ی مشتومڕی ته‌واوی هێزه‌كانی ناوچه‌كه.
ئه‌م رێکكه‌وتنه بۆ یه‌كه‌مجار له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌نێوان لیندزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی ساوس كارۆلاینا و مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، به ورده‌كارییه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی به‌رپرسانی ئێستا و پێشووی ئه‌مەریكا: ئه‌م رێكخستنه رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، سەرۆکی ئەمەریکا بێبه‌ش ده‌كات له قازانج و پاره‌كه و به‌شه گه‌وره‌كه‌ی بۆ كورد ده‌بێت، واشدەکات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كه بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننه‌وه، كه تائێستا گۆڕه‌پانێكی پڕ لە ئاڵۆزی و كێشه‌یه بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
به‌رپرسێكی باڵای پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی تره‌مپ به فۆرن پۆڵەسی گوتووه، پێده‌چێت پێنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌هانه‌یه‌ك بده‌نه تره‌مپ بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، دڵنیاشی دەکەنەوە لەوەی به بێ بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیا ئه‌مەریكییه‌كه هه‌موو وه‌به‌رهێنانه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ده‌فه‌وتێت.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌شڵێت: “كورد زیاتر پێداگرییان له‌سه‌ر رێکكه‌وتنه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه جێنه‌هێڵن…. ئه‌مه وه‌ك دیارییه بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، له راپۆرته‌كه‌دا گوتوویه‌تی “تائێستا ئه‌مه‌ریكا به هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له سووریا ماوه‌ته‌وه، ئەمەش به بیانووی رێکكه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت له‌گه‌ڵ كورد”.
گوتووشییه‌تی: “ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو توركیای نیگه‌ران كردووه، چونكه توركیا تائێستا نائارامه له‌وه‌ی هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه بۆ هاوكاری كورد له چوارچێوه‌ی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (په‌یه‌ده) كه باڵێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)ـیە و تاوەکو ئه‌م ساتەش ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له لیستی تیرۆر ده‌ریاننه‌هێناوه”.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كه یارمه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌دات به‌رده‌وامی به ژیانی سیاسی بده‌ن، كه به‌شی زۆری هێزەکە له كورد پێكهاتووه.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێیانوایه هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا و گرتنه‌وه‌ی دۆلار لەو وڵاتە، ده‌شێت دابڕانێكی دوورخایه‌نی پشته‌وه‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بێت له‌نێوان توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك كیڵگه‌دا گرتووه له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د. هه‌روه‌ها ده‌شبێته یارمه‌تیده‌رێكی باش بۆ فشاری زیاتری ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د.
ئه‌مه‌ریكا بنه‌مای ئه‌م كاره‌ی رێكخستووه به‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كی هه‌بێت بۆ دژایه‌تی داعش له سووریا، ئه‌ویش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)ـیە، كه خۆیان ئێستا پارێزگاری له نه‌وتی حه‌سه‌كه و دێرەزوور ده‌كه‌ن.
نیكۆلاس هیراس، پسپۆڕ لەبارەی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی خه‌ڵك كه سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌یه له واشنتن ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ریكا به هێواشی و لەسەرخۆ كارده‌كات بۆ بڕینی ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیا له‌سه‌ر نه‌وتی سووریا تاوەکو ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ رژێمی ئه‌سه‌د دێته ئاراوه”.
گوتیشی: “ئه‌م هه‌وڵه وا ده‌خوازێت پابه‌ندبوونێكی نائاشكرای ئه‌مەریكا هه‌بێت له سووریا تاوەکو نه‌گەنه حاڵه‌تی داڕمان”. له راپۆرته‌كه‌ی فۆرن پۆڵەسی-دا هاتووه: به‌ڵام هه‌تا ئێستا روون نییه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له ناوچه‌كه و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا، چۆن له توانایاندایه بازاڕ بۆ نه‌وته‌كه په‌یدابكه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د.
كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سووریا به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێ له ناوچه‌كه و داعش، زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه. به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی گۆڤارەکەش 60%ـی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی سووریا، پێویستییان به چاكسازی و چاككردنه‌وه‌یه، كوردیش ره‌زامه‌ندیان دەربڕیوە به قازانجی فرۆشتنی ئه‌و نه‌وته، ناوچه‌كه ئاوه‌دانبكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له رابردوودا ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به دابینكردنی دوو پاڵاوگه‌ی گه‌ڕۆك بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.