نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامنێرەكەی كەناڵی گەلی كوردستانی یەكێتی بەچی كۆچی دوایی كرد؟

پەیامنێرەكەی كەناڵی گەلی كوردستانی یەكێتی بەچی كۆچی دوایی كرد؟

دوای رەوانەکردنی تەرمی هونەری تەمەن 38 ساڵ، کە خێزاندار بوو و باوکی کچێک بوو، بۆ پزیشکی دادیی رانیە و ئەنجامدانی توێکاری، دەرکەوتووە بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
لەمبارەیەوە تەها محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رای گەیاند كە لە پزیشکی دادیی رانیە توێكاری بۆ تەرمەكەی كراوە و دەرکەوت هونەر رەسوڵ بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی بۆ (كوردستان ٢٤) ئاشكرا كردووە: “بۆ دڵنیایی زیاتر و لەسەر خواستی کەسوکارەکەی، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کرا، بەڵام دوای دووباره توێکاری بۆ تەرمەکەی، ئەنجامەکان هەمان ئەنجامی رانیه بوون”.
لێپرسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی رانیە ئاماژەی بەوەش کرد، هونەر پێشتر نەشتەرگەریی دڵ (فتح صدر)ـی بۆ کراوە، چونکە نەخۆشیی دڵی هەبووە.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *