نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات

مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی (زانستی – وێژەیی – پیشەیی – ئیسلامی)  بۆ ساڵی 2019-2020 لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد .

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكانی بڵاوكرده‌وه‌ و دوو یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ن.

ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان:

* ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج: هه‌ڵه‌بجه‌ – زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود: هه‌ڵه‌بجه‌ – زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید: هه‌ولێر – زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر: دهۆك – زانستی – كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: هه‌ولێر – وێژه‌یی – كۆی گشتی نمره‌: 690 به‌ تێكڕای 98.57.

* ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی: سلێمانی – وێژه‌یی – كۆی گشتی نمره‌: 690 به‌ تێكڕای 98.57.

* مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل: سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی – كۆی گشتی نمره‌: 874 به‌ تێكڕای 97.11.

* حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان: هه‌ولێر – ئاماده‌ی پیشه‌یی كشتوكاڵ – كۆی گشتی نمره‌: 827 به‌ تێكڕای 91.89.

* زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید: سلێمانی – ئاماده‌ی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار – كۆی گشتی نمره‌: 760 به‌ تێكڕای 95.

* میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح: سلێمانی – ئاماده‌ی پیشه‌سازی – كۆی گشتی نمره‌: 750 به‌ تێكڕای 93.75.

* له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان: سلێمانی – ئاماده‌ی بازرگانی – كۆی گشتی نمره‌: 629 به‌ تێكڕای 89.86. 

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *