نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمان به‌رانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، سەردانی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەكات و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەکەن.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، لە بەغدا لەگەڵ حەمید ئەلغزی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی كرد، دووپاتیان لەوە كردەوە نابێ مووچە و قووتی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بە كێشە و ململانێ سیاسییەكان بكرێت.

باس لەوەش كراوە، دەبێ حكوومەتی فیدراڵ ئەم بابەتە چارەسەر بكات و حكوومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستوور.

لە بەشێكی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی پەتای كۆرۆنا و بارودۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی كوردستان كرا، هەردوولا دووپاتیان لە هاوكاری و هاوئاهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵی و هەرێم كردەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *