نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی پارتی و یه‌كێتی

بڕیارە سبه‌ی سێشه‌ممه‌ كاتژمێری 11ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌ هاوینه‌هه‌واری دووكان، شاندێكی پارتی و یه‌كێتی كۆببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه‌ له‌ هۆشیار زێباری و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و علی حوسێن ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی.

شانده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێكهاتووه‌ له‌ رزگار عەلی، شاڵاو عه لی عه سكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد.تەوەرەکان بریتین لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، راگرتنی هێرشی راگەیاندن لە بەرامبەر یەکتری، هاوهەڵوێستی لەبەرامبەر بەغدا و پشتیوانیکردنی یەکێتی لە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *