نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مه‌لاكرێكار له‌ زیندانه‌كانی ئیتاڵیا

نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مه‌لاكرێكار له‌ زیندانه‌كانی ئیتاڵیا

خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندروستی براكه‌ی جێگیره‌ و بڕیاریشه‌ هه‌فته‌ی جارێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامبدات و كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌دۆخی خۆی ئاگاداربكاته‌وه‌.

خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناونیشانی “هه‌واڵی نوێی مه‌لا كرێكار له‌زیندانه‌وه‌” نوسیویه‌تی، “دوای چوار مانگ و نۆ ڕۆژ له‌ ڕفاندنی بۆ ئیتاڵیا دوێنێ دوشه‌ممه‌، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا مامۆستا كرێكار له‌زیندانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دورگه‌ی سیسیلیه‌/سقلیه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی كردوه‌ و پێی راگه‌یاندوه‌، سوپاس بۆ خوا ته‌ندروستی و خه‌و و خواردنی باشه‌ و هیچ كێشه‌ی نییه‌”.
بڕیاره‌ له‌مه‌ودوا هه‌فته‌ی یه‌كجار ته‌له‌فۆن بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاره‌ له‌مه‌ودوا هه‌فته‌ی یه‌كجار ته‌له‌فۆن بۆ خێزانه‌كه‌ی بكات و له‌بارودۆخی خۆی ئاگاداریان بكاته‌وه‌.

مه‌لا كرێكار له‌ 15-7-2019 به‌زیندانیكردنی 12 ساڵ له‌لایه‌ن دادگای بوڵزانۆی ئیتاڵیاوه‌ حوكمدرا، له‌هه‌مانڕۆژدا نه‌رویج ده‌ستگیریكردو له‌ 26ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵدا به‌فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی دانیماركی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆسلۆوه‌ بەرەو ئیتاڵیا برا

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *