سكرتێری جڤاتی گشتیی گۆڕان رای گەیاند كە تەواوی خەڵكی كوردستان چاوەڕێی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكەن.
پێشڕەو ڕەئووف، سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، ڕاگەیاند: “بزووتنەوەی گۆڕان، ھەمیشە بانگەشەی بۆ چاکسازی کردووە و گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات کردووە، ئێستا ئێمە پێمانوایە كە چاكسازی یەکێکە لە کارە گرنگەکانی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
ڕوونیشی كردەوە: “کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیەتی چاکسازی ھەیە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە لە واقیعدا بە تەواوی نەبیندراون و ڕێكارەكانی دەستیان پێكردووە.
سکرتێری جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەش كرد: “ھیچ حزبێک لە کوردستان، جورئەتی ئەوە ناکات، دژی ئەو یاسایە بوەستێتەوە، چونکە مانەوە و گەشەکردنی ھەر حزبێکی سیاسی کە جەماوەرەکەی پاڵپشتی دەکات، پەیوەستە بە چاکسازی، بۆیە سەرتاپای جەماوەری یەکێتی و پارتی و حزبەکانی دیکە، تەنانەت هاووڵاتیانی سڤیل چاوەڕوانی چاکسازی دەکەن.
سەرەتا / کوردستان / بزووتنهوهی گۆڕان:ھیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت زاتی ئەوە بکات کە دژی یاسای چاکسازی بوەستێتەوە
بەپەلە
مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …