
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاری نوێ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌رێم به هه‌موو جۆرێك ئاماده‌ی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵیان.
كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا
شێروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له شاندی دانوستانكاری هه‌رێمه‌وه پێمان گه‌یشتووه، به‌غدا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێك بكه‌وێت به پێدانی 450 بۆ 500 ملیۆن دۆلاری مانگانه به هه‌رێم، له به‌رانبه‌ردا 50٪ی داهاتی گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی ڕاده‌ست بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ده‌بێ گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م پێشنیازه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌دوای جه‌ژنی قوربانه‌وه جارێكی تر شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم به به‌غدا، له به‌رانبه‌ردا به‌غدا مانگانه 750 تا 800 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕه‌وانه بكات.
له‌باره‌ی وه‌ڵامی به‌غدا بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌ڵێ، به‌غدا ڕای گه‌یاندووه كه ئه‌مساڵ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ناوێت با خۆیان بیفرۆشن، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌رێم خۆی هه‌قده‌ستی كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت بدات.
به‌گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مانگی ئاب یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، به‌تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاش له‌سه‌ر هێڵن و نێوانگیری ده‌كه‌ن.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە