نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: سۆران عومەر هێرش دەکاتە سەر ڕێواس فایەق و داوا لەیەکێتی دەکات سزای بدات

بەپەلە: سۆران عومەر هێرش دەکاتە سەر ڕێواس فایەق و داوا لەیەکێتی دەکات سزای بدات

ئەندامێكی دەست لەكاركێشاوەی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، هێرش دەكاتە سەر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.

سۆران عومەر لە وتارەكەیدا بە توندی هێرش دەكاتە سەر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و تۆمەتی ئەوەی دەداتە پاڵ كە ”لە كاتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەرم تەنازولی لە دەسەڵاتەكانی كردبوو“.

سۆران عومەر وەك ئەوەی قەرزێكی لەسەر ڕێواز فایەق و فراكسیۆنی یەكێتی هەبێت و لە بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندییەكەی پێیان نەدابێتەوە، باس لەوە دەكات كە سەرۆكی پەرلەمان: ”ئەوکاتە تەنازولی کرد کە منی تەسلیم بە پارتی کرد و بۆی ڕێک نەکرایەوە“. بۆیە داوا لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات كە زیاتر لە فراكسیۆنی كۆمەڵ هەوڵی ڕێگریكردنیان لە هەڵگرتنی پارێزبەندییەكەی دا، ”هەق و حیسابێک لەگەڵ ئەم سەرۆکی پەرلەمانە بكەن“.

لە بەرامبەر ئەو نووسینەیدا، لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمێنتیان بۆ سۆران عومەر نووسیوە و بە توندی هێرشیان كردۆتە سەری و بە كەسێكی بێوەفا و دووڕوو ناویان بردووە

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *