نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە 2020.7.25 لە بارەگای بارزانی پێشوازیی لە ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر کردووە.

سەرۆک بارزانی نووسیویە: “خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە بارەگای بارزانی پێشوازیم کرد لە بەڕێز ڕۆب واڵەر، کۆنسوڵی گشتیی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر.”

ئاماژەی بەوەش کردووە: “باسمان لە دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە سیاسەت و قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و عێراق کرد. هیوام بۆ خواست لە ماوەی کارکردنی لە کوردستان سەرکەوتوو بێت”.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *