نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی: ده‌مانه‌وێت ئابوورى كوردستان به‌هێزتر بكەین

مەسروور بارزانی: ده‌مانه‌وێت ئابوورى كوردستان به‌هێزتر بكەین

مەسرور بارزانی: ئامانجمان ئەوەیە ڕزقی خەڵكی ئێمە لە دەستی خۆیدا بێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامانجی حکوومەتەکەی ئەوەیە ڕزقی خەڵكی کوردستان لە دەستی خەڵکەکە خۆیدا بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2020، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک، بەڕێوە چوو.

مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە، رایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی ئابووری و پەتای کۆرنا، حکوومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی.

دەقی وتارەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بەناوی خوای گەورە و دلۆڤان

ئامادەبووانی هێژا بەخێر هاتن

وەك دەزانن دەستپێكی ئەم كابینەیە پەیمانمان دا كە گرنگی بە كەرتی دیكەی ئابووری بدەین تا تەنیا پشت بە یەك سەرچاوەی داهاتی كوردستان نەبەستین، بۆ ئەم مەبەستە پەرەپێدان بە كەرتی پیشەسازی و چاندن و بازرگانی یەكێك لەم بەڵێن و بەرنامانە بوو كە لە كارنامەی حكوومەتدا هات، ئەمڕۆ خۆشحاڵم كە لێرە ئامادەین بۆ دانانی پڕۆژەی ئەم دەڤەرە پیشەسازییە لە پارێزگای دهۆك كە بەرهەم و خێرەكەی بۆ هەموو كوردستانە.

من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكاری ئەم پڕۆژەیە و لە وەزارەتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و هەموو وەزارەتەكانی حكوومەت دەكەم كە لە پلاندانان و دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە هاوكار بوون.

بێگومان ئەمە دوا پڕۆژە نابێت، راستە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەمە سێیەمین پڕۆژەی ستراتیژییە دەستمان پێكردووە، ئیشەڵا لە هەموو كوردستان ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدرێن.

بەرنامەمان ئەوەیە كە كوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە پێش بچێت، حكوومەت هەم بەرنامەی خۆی جێبەجێ دەكات هەم لەگەڵ كەرتی تایبەت هاوكار دەبێت بۆ ئەم جۆرە پڕۆژانە.

حكوومەت گرنگی بە كەرتی تایبەت دەدات و لە هەندێك پڕۆژەشدا لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەم كارانە دەكات. ئامانجمان ئەوەیە ڕزقی خەڵكی ئێمە لە دەستی خۆیدا بێت و چاوی لە دامەزراندن لە كەرتی گشتی نەبێت.

من خۆشحاڵم كە بەرنامەكانمان سەرەڕای ئەم قەیرانە ئابوورییەی تووشی كوردستان بووە، ئەم پەتایەی كۆرۆنا بڵاو بۆتەوە، ڕێی لێمان نەگرتووە كە لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام بین.

جێی خۆیەتی سوپاسی پارێزگاری ئێستا و پێشووی دهۆك بكەم كە لە دۆخێكی ناخۆشدا ڕۆڵێكی باشی هەبوو لە ئیدارەدانی دۆخی پارێزگای دهۆك. دەزانین فشارێكی زۆر لەسەر خەڵكی دهۆك هەبوو. دەرگای خۆی بۆ ئەو خەڵكەی ڕووی كردە كوردستان، هەموو خەڵكی دهۆك دەرگای خۆیان واڵا كرد، سوپاسیان دەكەم، ئەمە نیشانەی مرۆڤدۆستی و دڵگەورەییتانە، نیشانەی ئەوەیە كە ئەو باوەڕ و پرەنسیپە ڕەسەنانەی كوردایەتی لەلای ئێوە چەند زیندووە.

دەزانم دۆخی ئەو خوشك و برایانەی هاتوونەتە دهۆك لەوانەیە ناخۆش بێت، بەڵام دڵنیایین كە كەمتەرخەمی نەكراوە و ئەوەی لەدەستماندا هاتبێت كردوومانە و هەموو هاوكارییەكیش لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و بەغداش دەكەین تا ئەو خوشك و برایانە بگەڕێنەوە جێگەی خۆیان.

سوپاسی قوربانیدانی خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكەم لە خۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانەی كرانە سەر كوردستان، خەڵكێكی زۆر گیانی خۆیان لەدەست دا. دیسان ئێمە سەرمان بۆیان نەوی دەكەین، دەزانین ئەوەی ئەمرۆ دێتە دەست، بەرهەمی خەبات و خوێن و زەحمەتیی ئەوانە.

دانانی ئەم پڕۆژانە هێزێكی زیاتر دەداتە حكوومەت تاوەكوو ئێمە بتوانین لە هەموو كەرتەكانی دیكەش پلانەكانمان جێبەجێ بكەین.

دەردەكەوێت كە ئەم سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان چەندە جددییە.

سوپاسیشتان دەكەم بۆ پابەندبوونتان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆپاراستن لە كۆرۆنا، راستە لە كوردستان پەتاكە بڵاو بۆتەوە، بەڵام دەبینین كە لە پارێزگای دهۆكدا زۆرتر كۆنتڕۆڵكراوە، ئەمەش دیارە كە خەڵكی دهۆك زۆرتر پابەندی ڕێنماییەكانن.

سوپاسی خەڵكی دهۆك و سەرجەم پزیشك و كارمەندانی كەرتی تەندروستی دەكەم، گەلەك خەڵكی دیكەش وەك بازرگان و سەرمایەدار و خەڵكی دەوڵەمەند كە هۆتێل و شوێنی دیكەیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك و كەرتی تەندروستی تەرخان كرد.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەم بۆ دانانی ئەم پڕۆژەیە كە پیشەسازییە بەڵام لە ئەنجامدا پڕۆژەیەكی هاوبەشە لەگەڵ كەرتی كشتوكاڵ، چونكە هەزاران دەرفەت لە كەرتەكانی پیشەسازی و چاندن لە ناو دەڤەرەكە و دەرەوەی ئەو دەڤەرەش دەڕەخسێنێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *