نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: برازاكه‌ی ساڵح موسلیم خۆی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد

به‌په‌له‌: برازاكه‌ی ساڵح موسلیم خۆی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركیا كرد

کەسێکی نزیکی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، خۆی رادەستی هێزەکانی تورکیا کرد.
ئەمڕۆ شەممە 18-7-2020، ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە دالیا مەحمود موسلیم، کچی برای ساڵح موسلیمی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە 15ـی ئەم مانگە لە شاری مێرسین لە تورکیا، خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە کردووە.
دالیا مەحمود موسلیم، کە تەمەنی 21 ساڵە و لەناو حزبەکەی مامیدا نازناوی (ڤیان شەڕڤان)ی هەبووە، دانی بەوەدا ناوە، کە پاسەوانی تایبەتیی گوڵتەن ئاڵتاش بووە، کە ئاڵتاش لەلیستی سووری داواکراونی تورکیا بووە.
هەروەک ئەنادۆڵ بڵاوی کردووەتەوە، دالیا بە هێزە ئەمنییەکانی تورکیای راگەیاندووە، باوکی لە شاری کۆبانێ بەرپرسیارێتی هەبووە لە ریزی پەیەدە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *