ئەو ڤاکسینەی لە لایەن کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکی بە هاوکاری پەیمانگەی نەتەوەیی تەندروستی کاری لەسەر دەکرا، لە قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوە سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئین، ڤاکسینەکە کەمترین کاریگەری لاوەکی هەیە و دەبێتە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا کە لایەن ئەمەریکا سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت.
لە کۆتایی ئەم مانگە، دواین قۆناغی تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینەکە دەکرێت بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت کە ڤاکسینەکە بە جیهاندا بڵاوبکەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی مۆدێرنا، لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، 500 ملیۆن بۆ یەک ملیار ڤاکسین بە جیهاندا بڵاودەکەنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە 16ـی سێ بۆ 14ـی چوار، تاقیکردنەوە لەسەر 45 کەس کراوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکە دەرکەوت، هەموو ئەو کەسانە بەرگریان پەیداکردووە بەو جۆرەی کە زانایان هیوایان بۆ دەخواست.
لە ئیستا تەنها یەک هەنگاو ماوە، ئەو ڤاکسینە بە فەرمی ببێتە دەرمان و چارەسەری کۆرۆنا.
لە k24